چوار چیرۆکی قورئانی پیرۆز لە سوڕەتی الکهف

ئەم بەشە تایبەتە بەو بەسەرهاتوو چیرۆکانەی کە لو قورئانی پیرۆز وحەدیسی پێغەمبەر هاتوون
وينه ى هاوه ڵ
hawalan
بەڕێوەبەری گشتى
بەژداریه كان: 860
بەشداربووە لە: هەینی أغسطس 26, 2011 3:38 am
Has thanked: 1 time
Been thanked: 1 time
پەیوەندى وگرێدان:

چوار چیرۆکی قورئانی پیرۆز لە سوڕەتی الکهف

بەژداریەكان لەلایەن hawalan »

وێنە


باسی چوار چیرۆکی قورئانی پیرۆز🔖لە سوڕەتی الکهف(ئەشکەوتەکە)🔖خەڵکانی ئەشکەوتەکە،🔖خاوەنی دوو باخەکە،🔖موسی (علیه سلام) و "خضر"🔖 "ذو القرنين".🔖

.🔻🔻🔻
✨ئەم چوار چیڕۆکە یەک تەوەر دەگرنە خۆ کە ئەویش کۆکردنەی فتنە و تاقیکردنەوەکانە لە ژیان.
.🔻🔻🔻
①فتنە و تاقیکردنەوەی "دین"

چیڕۆکی ئەوانەی هەڵاتن بە دینەکەیان لە پاشایەکی زاڵم و چوون بۆ ناو ئەشکەوتێک ئەوشوێنەی کە موعجزەی ئەوانی تێدا ڕوویدا لەوێ مانەوە بۆ سێ سەد ساڵ و نۆ ساڵیشی بۆزیاد کە وە ئەو گوندە هەموویان لەسەر یەکتاپەرستی (تەوحید) ڕۆژیانکردەوە. پاشان ئەو ئایەتانە دێت کە باس لە چۆنیەتی خۆپاراستن دەکات لەم جۆرە فتنە و تاقیکردنەوەیە.

( *وَاصْبِرْ نَفْسَكَ مَعَ الَّذِينَ يَدْعُونَ رَبَّهُم بِالْغَدَاةِ وَالْعَشِيِّ يُرِيدُونَ وَجْهَهُ وَلَا تَعْدُ عَيْنَاكَ عَنْهُمْ تُرِيدُ زِينَةَ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَلَا تُطِعْ مَنْ أَغْفَلْنَا قَلْبَهُ عَن ذِكْرِنَا وَاتَّبَعَ هَوَاهُ وَكَانَ أَمْرُهُ فُرُطًا * وَقُلِ الْحَقُّ مِن رَّبِّكُمْ فَمَن شَاء فَلْيُؤْمِن وَمَن شَاء فَلْيَكْفُرْ إِنَّا أَعْتَدْنَا لِلظَّالِمِينَ نَارًا أَحَاطَ بِهِمْ سُرَادِقُهَا وَإِن يَسْتَغِيثُوا يُغَاثُوا بِمَاء كَالْمُهْلِ يَشْوِي الْوُجُوهَ بِئْسَ الشَّرَابُ وَسَاءتْ مُرْتَفَقًا*).

↩خۆپاراستن لە فتنەی دین بە هاوەڵیەتی کردنی ساڵحان و یاخستەوەی ئاخرەت دەبێت.
.🔻🔻🔻
②فتنەی "ماڵ و سامان"

چیڕۆکی خاوەنی دوو باخەکە کە خودا هەموو شتێکی پێدابوو لە نازو نعمەتی دونیا بەڵام کوفرانەی بە نیعمەتەکانی خودا دەکرد و نکۆڵی زیندوبونەوەشی دەکرد خوداش هەر دوو باخەکەی وێرانکرد. پاشان ئایەتەکانی چۆنیەتی خۆپاراستن لەم جۆرە فتنەیە دێت:

( *وَاضْرِبْ لَهُم مَّثَلَ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا كَمَاء أَنزَلْنَاهُ مِنَ السَّمَاء فَاخْتَلَطَ بِهِ نَبَاتُ الْأَرْضِ فَأَصْبَحَ هَشِيمًا تَذْرُوهُ الرِّيَاحُ وَكَانَ اللَّهُ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ مُّقْتَدِرًا * الْمَالُ وَالْبَنُونَ زِينَةُ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَالْبَاقِيَاتُ الصَّالِحَاتُ خَيْرٌ عِندَ رَبِّكَ ثَوَابًا وَخَيْرٌ أَمَلًا*)

↩خۆپاراستن لە فتنەی ماڵ و سامان بە تێگەیشتن لە حەقیقەتی دونیا و یادی ئاخرەت دەبێت.
.🔻🔻🔻
③ فتنەی زانست(زانست)

چیڕۆکی موسا (علیه سلام) لەگەڵ "خضر" کاتێک پێغەمبەر (موسی علیه سلام) وا گومانی برد کە زاناترین کەسی سەر زەویە، خودای گەورە وەحی بۆنارد کە کەسێک هەیە لەو زاناترە ئەویش چوو تا بەدیداری بگات و لێیەوە فێربێت بەڵام ئارامی نەگرت لەسەر ئاوشتانەی کە "خضر" دەیکرد چونکە لە حکمەتی ئەو کارانە تێنەدەگەیشت تەنها زاهیرەن دەیبینی، پاشان ئایەتی چۆنیەتی خۆپاراستن لەم فتنەیە دێت:
( *قَالَ سَتَجِدُنِي إِن شَاء اللَّهُ صَابِرًا وَلَا أَعْصِي لَكَ أَمْرًا*)

↩خۆپاراستن لە فتنەی زانست بە بێفیزی و لەخۆبایی نەبون بە زانست دەبێت.
.🔻🔻🔻
④فتنەی دەسەڵات

چیڕۆکی "ذو القرنین" کە پاشایەکی دادپەروەر وخاوەن زانست بوو و دەیگواستەوە لە ڕۆژهەڵاتی زەوی بۆ ڕۆژئاوای زەوی، خەڵکانی بانگ دەکرد بۆ لای خوداپەرستی و خێر و چاکەی بڵاودەکردەوە تا گەیشتە قەومێک کە دەترسان لە هێرشی یأجوج و مأجوج، یارمەتی دان تاوەکو بەستێک دروست بکەن تاوەکو ڕێگریان لێبکەن نەگەن بەوان. تا ئەمرۆش ئەو بەستە ماوە. پاشان ئایەتەکانی چۆنیەتی خۆپاراستن لەو جۆرە فتنەیە دێت.

( *قُلْ هَلْ نُنَبِّئُكُمْ بِالْأَخْسَرِينَ أَعْمَالًا * الَّذِينَ ضَلَّ سَعْيُهُمْ فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَهُمْ يَحْسَبُونَ أَنَّهُمْ يُحْسِنُونَ صُنْعًا*)

↩خۆپاراستن لە فتنەی دەسەڵات بەوە دەبێت کە کارەکانت تەنها لەبەر خودا بێت واتە اخڵاص بۆ خودا بێت وە بە یادی ئاخیرەت دەبێت.

.🌷 🌷 🌷.

📌#ڕۆژی_هەینی بیرت بێت:

❤خوێندنی سورەتی الکهف.
⭐سەڵاوات دان لەسەر پێغەمبەر(ﷺ)
🌿دوعاکردن.
.✨ ✨ ✨ ✨ ✨ ✨ ✨.
وێنە

گەڕانەوە بۆ ”چیرۆکی قورئان“