تەنها جارێك ئەو چيڕۆكه بخوێنەوە دەرسی زۆر گەورەی تیدایە بۆت.....

ئەم بەشە تایبەتە بە ڕوداوو و بەسەرهاتی راستەقینە (الموعظة)
وينه ى هاوه ڵ
hawalan
بەڕێوەبەری گشتى
بەژداریه كان: 1038
بەشداربووە لە: هەینی أغسطس 26, 2011 3:38 am
Has thanked: 1 time
Been thanked: 1 time
پەیوەندى وگرێدان:

تەنها جارێك ئەو چيڕۆكه بخوێنەوە دەرسی زۆر گەورەی تیدایە بۆت.....

بەژداریەكان لەلایەن hawalan »


دەگێڕێتەوەو دەڵێ:
یەكێك هاتە داخوازیم وە تاكە مەرجی بۆم ئەوە بوو كە گرنگی بە دایكی بدەم كاتێ ئەو لە ماڵەوە نیە و پێی ڕاگەیاندم كە لەوە زیاترم لێ داوا ناكات تەنها چاودێری دایكی بكەم كاتێك ئەو لە ماڵەوە نیە.
چونکە دایكی لەسەر جێگا کەوتبوو ماوەی نزیكەی ١٠ ساڵ بوو شەلەل بوو !
وە پاش وەفاتی باوكی تەنها ئەوی هەبوو.
گووتی تەنها مەرجم دایكمە و دەزانم كە تۆ مەجبور نیت چاودێری دایكم بكەی، بەڵام ئەگەر ڕازی بیت ئەوە لە مرۆڤدۆستی خۆت و گوێڕایەڵیتە بۆ من ئاوای پێگووتم.
دایكی تووشی ڕووداوێك بووبوو نەیدەتوانی پەلەكانی بجوڵێنێت و شەلەل بوو.
ئەو کوڕە هەموو چاودێری و خزمەتێكی دایكی گرتبووە ئەستۆی، بەڵام بەهۆی كار وخوێندنی هەندێك كات لەماڵ نەدەبوو، دایكیشی پێویستی بە دەرمان و چاودێری بوو!
زۆربیرم كردەوە و تیادا مابووم كە ئایا ئەو پێویستی بە منە وەك هاوسەرێك !؟ یان وەك خزمەتكارێك!؟؟
قسەم لەگەل باوكم كرد، بۆ ئەوەی یارمەتیم بدات و كەمێك لە جەنجاڵی بیركردنەوەم ڕزگارم بكات.
پێی گووتم: گوێ بگرە كچەکەم: ئەوە داهاتووی تۆیە من ناچارت ناكەم لەسەر هیچ بڕیارێكت، بەڵام مادام پرست پێكردووم با پێت بڵێم هەرگیز چاكە لای خودا ون نابێت و دەبێتە ڕێگر لەبەردەم بەڵا و ناخۆشی لە ژیانتدا!
جا ئەگەر كەسێك هێندە لەسەر چاودێری دایكی سوور بێت دڵنیابە ئاگای لە تۆش دەبێت، ئەگەر خۆشیویستی ڕێزت دەگرێت و ئەگەر خۆشینەویستی و ڕقی لێت بوو زوڵمت لێ ناكات!!
تۆش خزمەتی بكە نەك لەبەر ئەوەی ئەو داوات لێدەكات بەڵكو لەبەر ئەوەی ئەو لە مەقام و پلەی دایكتدایە!!
وە ئاگادار بە نەیەڵی هەرگیز شەیتان زەفەرت پێ ببات و زوڵمی لێبكەی!
هاوسەرگیریمان كرد!
لەیەكەم شەو بردمی بۆ ژووری دایكی، بەڵام چیم بینی!
بەڕاستی سەرم سوڕما لە پاكی و ڕێكی و جوانی ژوورەكەی ڕەنگەكانی تەنانەت پارچەكانی ناو ژوورەكەش لە هەموو ماڵەكە جیاوازتر بوو. دەتگووت پارچەیەكە لە بەهەشت! منی بەجێهێشت و لەدایكی نزیك بووەوە نوستبوو، بە هێواشی دەستی خستە سەر شانی و گووتی:
دایە... دیاریەكم بۆتهێناوە ئەوە هاوسەرەكەمە ناتەوێت بیبینی!؟
زۆر بە هێواشی چاوەكانی كردەوەو و بەزەردەخەنەوە سەیریكردم و چاوی خستەسەر چاوم هەرگیز ناتوانم وەسفی ئەو كاتە بكەم! چاوەکانی پڕ لە ئازار بوون بەڵام ڕوخساری زۆر جوان بوو ڕێك وەك مانگی ١٤ بوو.
ئافرەتێكی زۆر ئارام بوو لە حەفتاكانی تەمەنیدا بوو پێیگووتم: بچكۆلەكەی منت پیرۆزت بێت كچم داوا لە خودا دەكەم منداڵی وەك كوڕەكەی منت پێ ببەخشێ، بەڵام هەرگیز تۆ نەبیت بە بارگرانی بەسەریەوە وەك من.
پاشان فرمێسك لەچاوەکانی هاتە خوارەوە، هاوسەرەکەم زۆر بە خێرایی چاوی بۆ سڕی و پێیگووت: دایە دەزانی ئەو قسانەت ئازارم دەدات توخوا وا مەڵێ...
لێی نزیك بوومەوە و دەست و سەریم ماچكرد و گووتم ئامیین .. دایە..
ڕۆژااان لەو ماڵە تێپەڕی زیاتر سەرم سووڕدەما ئەو خۆی بەدەستی خۆی پاكی دەكردەوە و بە باوەش دەیبرد و دەیشووشت و هەموو ڕۆژ پرچی بۆ دادەهێنا، كاتێک هەستی كرد ئەو شانەیەی بەكاری دەهێنێت ئازاری دەدات یەكسەر بۆی گۆڕی بە جۆرە شانەیەكی نوێ كە تازە هاتبوو زۆۆۆر نەرم و ناسك بوو بۆ پیستی سەری کە لە یەكێك لە ڕیكلامە بازرگانییەكان بینیبووی، زۆر بە جوانی بۆی دەبەست و بە پێكەنینەوە پێی دەگووت ئەوە زۆر منداڵانەیە بۆ من و دەستیان دەكرد بە پێكەنین وەك پێكەنینی منداڵێك كە تازە لە شەش ساڵی تەمەنیدا بێت.
بەڕاستی زۆر دایكی خۆشدەویست!!
بەڕاستی نازانم مەبەستی چی بوو کاتێ کە سەرەتا پێی گووتم مەرجم ئەوەیە ئاگات لە دایكم بێت لەكاتێكدا ئەو خۆی هەموو شتێكی ئەنجام دەدا!!
زۆر لام سەیر بوو چۆن دەتوانێ بە تەنها هەموو ئەو شتانە بكات! چۆن فریا دەكەوت، من تەنها یارمەتیم دەدا لە ژەمە خواردنەكانی و دەرمانەكانی، ڕۆڵی من هەمووی ئەوەندە بوو!!
پەیوەندی ئەو و دایكیم زۆر خۆشەویست زۆر هۆگری دایكی بوو شەوان لانی كەم سێ جار هەڵدەستا تا بیخاتە سەر لاكەی تری هەتا هەست بە ئازار نەكات، جا بۆ ئەوەی لێی دڵنیا بێتەوە لەگەڵ هەموو بۆنەیەكدا پۆشاكی نوێی بۆ دەهێنا.
سەیر ئەوە بوو جارێكیان لەبیری كرد پاكی بكاتەوە كاتێک شەو هەستا هەستی كرد كە لەبیری كردووە زۆر گریا و داوای لێبووردنی دەكرد،
دایكیشی گریا و گووتی تۆ شایەنی ئەوە نیت كوڕم، داوا لە خودا دەكەم زوو ئەجەلم بهێنێ تا تۆش ڕزگارت بێت، بەڵام ئەو گووتی: دایە من ئەوە بە هەموو ڕازیبوونێكی خۆم دەكەم وەك چۆن تۆ بە منداڵی لەگەڵ من دەتكرد، دەستی كرد بە گریان.
خودایە ئەو پیاوە چییە؟؟ بەڕاستی ئەو پیاوە ڕزقە.
ڕۆژان ڕۆیشت و كوڕێكم بوو تەنها ئاواتم ئەوەبوو وەك باوكی بێت
كردمە باوەشم و بردم بۆلای داپیرەی و كردمە باوەشی و پێمگووت: دایە گیان دوعای بۆ بکە دەمەوێت وەك كوڕەكەی تۆ بێت.
پێكەنی و گووتی: بچكۆلانەكەی من ڕزقە و ڕزقیش بەدەستی خودایە، بۆ خودا پەروەردەی بكە ئازیزم تا هەموو ژیانی پڕ بێت لە خێر و خۆشی.
بەڕاستی هەر وابوو هەرگیز جارێك شتێكی ناخۆشی نەكردووە بەرامبەرم و بەرامبەر هیچ كەسێكیش
بە ڕاستی كوڕەكەی منیش ڕزقە
ئەو كوڕە ئێستا پێیدەڵێن
دكتۆر محمد راتب النابلسي.
وێنە

گەڕانەوە بۆ ”ڕوداوو و بەسەرهاتی راستەقینە“