کوردستان و شەپۆلێکی شرک وشەخس وقەبر پەرەستی} یوسف گەرمیانى یەک شەممە ٢٢/ذي الحجة/١٤٤٢

ئەم بەشە تایبەتە بە بەهەر بابەتێکی جۆراوجۆر کە لەبەشەکانی تر نەبێت
وينه ى هاوه ڵ
hawalan
بەڕێوەبەری گشتى
بەژداریه كان: 1038
بەشداربووە لە: هەینی أغسطس 26, 2011 3:38 am
Has thanked: 1 time
Been thanked: 1 time
پەیوەندى وگرێدان:

کوردستان و شەپۆلێکی شرک وشەخس وقەبر پەرەستی} یوسف گەرمیانى یەک شەممە ٢٢/ذي الحجة/١٤٤٢

بەژداریەكان لەلایەن hawalan »


{کوردستان و شەپۆلێکی شرک وشەخس وقەبر پەرەستی}

دەمێکە شەپۆلێکی شیرک وشەخص وقەبر پەرەستن لە کوردستان بەرپا کراوە واجبێکی گەورەی شەرعییە لە سەر هەمو موسڵمانێکی (موحد) ویەکتاپەرەست بە تایبەت بانگخوازان ومامۆستایانی ئاینی وکەناڵە ئیسلامییەکان وهەمو ئەوانەی توانایان هەیە قسەیەکی خێر بکەن لە نێو خەڵکدا یان لە تۆڕەکومەڵایەتییەکان... واجبێکی گەورەی شەرعییە هەمو هەوڵێک بدرێ بۆ تێگەیاندن خەڵک و هوشیارکردنەوە و ڕونکردنەوە و نەهیکردن لەو شیرک وشەخس وقەبر پەرەستییەی کە دەیانەوی لەو ڕێگایەوە دیسان عەقیدەی خەڵکی توشی لاوازی وشرک وبەدبەختی کەنەوە

ئایەتەکان وفەرمودەکانی یەکتاپەرەستی و تەوحید بە ڕون وئاشکرا وبە تەواوی حیکمەت وبە جوانترین شێواز و بە (رفق) و نەرمونیانی وبە دڵسۆزی و بە ئوسلوبی شیرین لە گەڵ تەواویی ( بلاغ المبین ) بۆ خەڵکی باسبکرێ بە شێوازێک کە گەورە و بجوک.. پیر و گەنج ..ژن و پیاو.. بە جوانی لیێتێبگات (قُلْ هَٰذِهِ سَبِيلِي أَدْعُو إِلَى اللَّهِ ۚ عَلَىٰ بَصِيرَةٍ أَنَا وَمَنِ اتَّبَعَنِي )
بۆ نمونە ئەم ئایەتەی قورئانی پیرۆز کە خودا دەفەرموێت:
(إِنَّ الَّذِينَ تَدْعُونَ مِن دُونِ اللَّهِ عِبَادٌ أَمْثَالُكُمْ ۖ فَادْعُوهُمْ فَلْيَسْتَجِيبُوا لَكُمْ إِن كُنتُمْ صَادِقِينَ [الأعراف : 194] )
واتە : ( بەڕاستی ئەوانەی ئێوە هاواریان لێ دەکەن و لە جیاتی خوا لێیان دەپاڕێنەوە، بەندەی وەکو ئێوەن هیچیان بە دەست نیە دە هاواریان لێ بکەن ، با بێن بە هاوارتانەوە ئەگەر ئێوە ڕاستەکەن لەو داوایەتاندا )(تفسیر ئاسان)
(إِن تَدْعُوهُمْ لَا يَسْمَعُوا دُعَاءَكُمْ وَلَوْ سَمِعُوا مَا اسْتَجَابُوا لَكُمْ ۖ وَيَوْمَ الْقِيَامَةِ يَكْفُرُونَ بِشِرْكِكُمْ ۚ وَلَا يُنَبِّئُكَ مِثْلُ خَبِيرٍ [فاطر : 14] )
(وَمَنْ أَضَلُّ مِمَّن يَدْعُو مِن دُونِ اللَّهِ مَن لَّا يَسْتَجِيبُ لَهُ إِلَىٰ يَوْمِ الْقِيَامَةِ وَهُمْ عَن دُعَائِهِمْ غَافِلُونَ [الأحقاف : 5])
( وَلَا تَدْعُ مِن دُونِ اللَّهِ مَا لَا يَنفَعُكَ وَلَا يَضُرُّكَ ۖ فَإِن فَعَلْتَ فَإِنَّكَ إِذًا مِّنَ الظَّالِمِينَ [يونس : 106])
، بە ڕوون و ئاشکرا بە خەڵک وموسڵمانان بڵێن هیچ بەندەیەک ڕاست ناکات لە بانگەشەکردنی زانینی غەیب ،
خوای پەروەردگار دەفەرموێت:
(قُل لَّا يَعْلَمُ مَن فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ الْغَيْبَ إِلَّا اللَّهُ ۚ وَمَا يَشْعُرُونَ أَيَّانَ يُبْعَثُونَ [النمل : 65 ) بگرە ئەو پێغەمبەرانەش کە خۆشەویسترین و گەورەترین و بەڕێزترین درووستکراوی خوای گەورەن خوای پەروەردگار علمی غەیبی پێ نەبەخشیون چۆن بە بەندانێکی تری ئەبەخشێ کە ئاستیان لە هێچ ڕویەکەوە قیاس وبەراورد ناکرێن لە گەڵ پێغەمبەران صلوات الله وسلامه عليهم!!! خوای پەروەردگار لە قورئاندا تۆماری کردوە کە پێغەمبەران فەرمویان:
(.قُل لَّا أَقُولُ لَكُمْ عِندِي خَزَائِنُ اللَّهِ وَلَا أَعْلَمُ الْغَيْبَ .) واتە من غەیب نازانم ،
تەماشاکەن خوای پەروەردگار بە پیغەمبەری خۆشەویستمان ﷺ
کە ئەفضەلي خەلقە لە ئادەمەوە تا خاتەم ئەفەرموێت :
( قُل لَّا أَمْلِكُ لِنَفْسِي نَفْعًا وَلَا ضَرًّا إِلَّا مَا شَاءَ اللَّهُ ۚ وَلَوْ كُنتُ أَعْلَمُ الْغَيْبَ لَاسْتَكْثَرْتُ مِنَ الْخَيْرِ وَمَا مَسَّنِيَ السُّوءُ ۚ إِنْ أَنَا إِلَّا نَذِيرٌ وَبَشِيرٌ لِّقَوْمٍ يُؤْمِنُونَ [الأعراف : 188])

پیویستە هەمو بەشەکانی تەوحید وشیرک لای خەڵکی زۆر ڕون بێت وە پێیان بووترێت چۆن لە پەرەستندا نابێ هاوەڵ و شەریک بۆ خوای پەروەردگار قەرار بدرێت لە حەڵاڵ و حەرام و حوکم و دانانی یاسا و قانون بۆ بەندەکانی خوای پەروەردگار جائیز نییە شەریک بۆ خوای پەروەردگار قەرار بدرێت خوای پەروەردگار هەردوو بەشەکەی پەرەستن و حوکم بە تەعبیرێکی نزیک یەک هێناوەتەوە فەرمویەتی
( ولا يشرك بعبادة ربه أحدا)
(ولا يشرك في حكمه أحدا )

پێیان بڵێن هیچ ڕێباز و ڕێچکەیە و دینێک لای خوای پەروەردگار مەقبول نیە إلا ڕێگەکەی خوای پەروەردگار نەبێت ( وَمَن يَبْتَغِ غَيْرَ الْإِسْلَامِ دِينًا فَلَن يُقْبَلَ مِنْهُ وَهُوَ فِي الْآخِرَةِ مِنَ الْخَاسِرِينَ [آل عمران85])

پێیان بڵێن هەر زیادکردنێک لە عیبادەت و هەر شتێک لە سەردەمی پێغەمبەر ﷺو خولافائی ڕاشدین دین نەبووبێت ئەمڕۆ نابێت بە دین ،
خوای پەروەردگار دەفەرموێت (الْيَوْمَ أَكْمَلْتُ لَكُمْ دِينَكُمْ وَأَتْمَمْتُ عَلَيْكُمْ نِعْمَتِي وَرَضِيتُ لَكُمُ الْإِسْلَامَ دِينًا)
ئیمامی مالک دەفەرموێت
(وما لم يكن يومئذ دينا لا يكون اليوم دينا )
پێغەمبەرخودا ﷺدەفەرموێت
(من عمل عملا لیس عليه أمرنا فهو رد )
هەر کردارێک ئیزنی پێغەمبەریﷺ
لەسەر نەبێت و موافقی قورئان و سوننەت نەبێ بە عیبادەت ئەژمار ناکرێ وە مەردود و وەرنەگیراوە

پێیان بڵێن با سوجدە بۆ کەس نەبەن با کرنۆش و خۆ زەلیلکردن نەنوێنن بۆ هیچ کەس
پێیان بڵێن سوجود تەنها بۆ خوای پەروەردگارە روکوع تەنها بۆ خوای پەروەردگارە و هەموو بەشەکانی عیبادەت تەنها بۆ خوای پەروەردگارە
پێیان بڵێن با سوێند بە غەیری خوا نەخورێت ئەوە تەعزیم و گەورەیە بۆ غەیرە خودا ناشێت وشیرکە
پێغەمبەری ئازیزمانﷺئەفەرموێت:
(من حلف بغير الله فقد أشرك). رواه أحمد والترمذي والحاكم بإسناد صحيح.

کێ خودای خۆشەوێت با بە رێگاکەی پێغەمبەری خودا بروات و شوێنی رسول اللە ﷺ بکەوێت لە عەقیدە وئەخلاق وعیبادات وتیجارەت و وڵات بەرێوەبردن وسییاسەت و....هتد.
.( قُلْ إِن كُنتُمْ تُحِبُّونَ اللَّهَ فَاتَّبِعُونِي يُحْبِبْكُمُ اللَّهُ وَيَغْفِرْ لَكُمْ ذُنُوبَكُمْ ۗ وَاللَّهُ غَفُورٌ رَّحِيمٌ [آل عمران : 31]

اللهم هذه دعوتنا فاشهد.

یوسف گەرمیان
یەک شەممە
٢٢/ذي الحجة/١٤٤٢ھ
٢٠٢١/٨/١م
وێنە

گەڕانەوە بۆ ”بابەتی هەمەڕەنگ“