.::||[ دواین به‌شداری ]||::.
سايتيكى زور مهم بو كه ران و بحث به دواى صحه تى هه ر حديثيك ئه ته ويت [ نووسه‌ر: hawalan - ژماره‌ی بینراو : 11 ]       »     لەو زەمەنە لێدانی دەرگاکان سامناکن، نوسينى: نزار حاجى [ نووسه‌ر: hawalan - ژماره‌ی بینراو : 19 ]       »     روزى فالنايين جى يه ؟ له كوى وه ده ستى بى كردووه؟ حوكمى جى يه له ئيسلام دا؟ [ نووسه‌ر: hawalan - ژماره‌ی بینراو : 450 ]       »     پێغەمبەر ﷺ ئەفەرموێ: (أكثر خطايا ابن--- [ نووسه‌ر: hawalan - ژماره‌ی بینراو : 28 ]       »     ئیبن سینا بناسه [ نووسه‌ر: hawalan - ژماره‌ی بینراو : 46 ]       »     دوعاو زیکر بۆ منداڵی موسڵمان [ نووسه‌ر: هاوار - ژماره‌ی بینراو : 52 ]       »     موقع نور بوك موقع ضخم جدا لتحميل الكتب، يتضمن هذا الموقع 63242 كتاب [ نووسه‌ر: hawalan2 - ژماره‌ی بینراو : 73 ]       »     خۆشەویستی ڕاستی و وەفا، بابه تيكى زؤر به هيزه به و هيوايه يي هه موو تاكيك كه ئه مه ئه بينيت بيخوينيته وه [ نووسه‌ر: hawalan2 - ژماره‌ی بینراو : 53 ]       »     کتێب: بیروباوەڕی عمر بن عبدالعزيز لەبارەی قەزا و قەدەر [ نووسه‌ر: عبدالإله کوردیی - ژماره‌ی بینراو : 50 ]       »     مالبه رى خانه ى ابن صلاح شاره زوورى بو فه رمووده و زانسته كانى [ نووسه‌ر: hawalan2 - ژماره‌ی بینراو : 696 ]       »    



لێرە فایلەکانت باربکە


تابعونا عبر تويتر تابعونا عبر فيس بوك

گه‌ڕانه‌وه‌   هاوه‌ڵان و خۆشه‌ویستانی ئیسلام > گشتی > بابه‌تی هه‌مه‌ڕه‌نگ

میوانی خوشه‌ویست

ئێمه‌ پێخۆشحاڵین به‌شدار بیت له‌ مه‌کۆی هاوه‌ڵانی ئیسلام....کاتێک بڕیار ئه‌ده‌یت به‌شدار بیت له‌ مه‌کۆی هاوه‌ڵان.. ئه‌بێت بێت خۆت به‌ خاوه‌نی بزانیت

ئه‌مانه‌وێت جیاواز بیت.. رۆشنبیریت . هۆشمه‌ندیت . زیره‌کی

به‌کار بهێنی بۆ خزمه‌تی ئیسلام ..

0

به‌ به‌شداری کردنت  خۆت بسه‌لمێنه‌ دلسۆزی بۆ ئیسلام.

ئێره‌ کلیک بکه‌ ببه‌ به‌ ئه‌ندام


خۆشەویستی ڕاستی و وەفا، بابه تيكى زؤر به هيزه به و هيوايه يي هه موو تاكيك كه ئه مه ئه بينيت بيخوينيته وه

بابه‌تی هه‌مه‌ڕه‌نگ


نوسینی بابه‌تی نوێ  زیاد كردنی وه‌ڵام
مەکۆی بەشداری نوێ ردود اليوم شاهدة المشاركات ئەم بەشداریانەش
 
ئامرازه‌كانی بابه‌ت شێوازه‌كانی نیشاندان
كۆن 02-06-2019, 01:11 AM رقم المشاركة : 1
معلومات العضو
hawalan2
به‌رێوه‌به‌ری گشتی

وێنه‌ی ئه‌ندامی hawalan2

إحصائية العضو






 

hawalan2 لێره‌ نییه‌

 


المنتدى : بابه‌تی هه‌مه‌ڕه‌نگ
سه‌ره‌كی خۆشەویستی ڕاستی و وەفا، بابه تيكى زؤر به هيزه به و هيوايه يي هه موو تاكيك كه ئه مه ئه بينيت بيخوينيته وه





خۆشەویستی ڕاستی و وەفا

(ٲبو العاص) چووە لای پێغەمبەر ﷺ پێش ئەوەی ببێتە پێغەمبەر و پێی ووت:
دەمەوێ کچە گەورەت (زینب) بخوازم.
(ڕەوشت).
ــــــــــــــ
پێغەمبەر ﷺ پێی فەرموو:
ئەمە ناکەم تا مۆلەتی لێ وەرنەگرم.
(شەرع).
ــــــــــــــ
پێغەمبەر ﷺ دەچێتە لای (زینب):
کوڕە پوورت هاتبوو ناوی تۆی هێنا...
ئایا ڕازی دەبیت ببێتە هاوسەرت؟
دەم و چاوی سوور هەڵگەڕاو زەردەخەنەیەکی کرد.
(شەرم).
ــــــــــــــ
پێغەمبەر ﷺ هاتە دەرەوەو (زینب)ی لە (ٲبو العاص) مارەکرد.
لێرەوە چیڕۆکی خۆشەویستیەکی بە هێز دەست پێبکات.
دوو منداڵیان بوو بە ناوەکانی (علي و ٲمامة).
ــــــــــــــ
دواتر کیشەیەکی گەورە ڕوویدا (عقيدة) کاتێک محمد ﷺ بە پێغەمبەر نێردرا...
ئەو کاتە (ٲبو العاص) لە سەفەر دابوو، کە هاتەوە بینی هاوسەری ئیسلام بووە!
(زینب) پێی ووت:
من بۆت هەواڵێکی گەورەم پێیە.
(ٲبو العاص) هەستاو جێیهێشت.
(ڕێز).
ـــــــــــــــ
(زینب) تووشی شۆک بوو! بە دوای ڕۆشت و پێی دەووت:
باوکم بە پێغەمبەر نێردراوەو منیش ئیسلام بووم.
(ٲبو العاص) ووتی: بۆ یەکەمجار پێت ڕانەگەیاندم؟
ووتی:
باوکم بە درۆ ناخەمەوە.
ئەو ڕاستگۆ و ئەمانەت پارێزە.
من بە تەنها نیم بەڵکو دایکم و خوشکەکانمیش ئیمانیان هێناوە.
ــــــــــــــ
کوڕی مامم (علي بن ٲبي طالب) ئیمانی هێناوە.
کوڕی پلکت (عثمان بن عفان) ئیمانی هێناوە.
هاوڕێت (ٲبو بكر الصديق) ئیمانی هێناوە.
ـــــــــــــ
(ٲبو العاص) ووتی:
بەڵام من حەزناکەم خەڵکی بڵێن:
گەلی خۆی شەرمازار کردو کوفری بە باب و باپیرانی کرد لە پێناو ڕەزامەندی هاوسەری.
وە باوکیشت لە تۆمەتباران نیە.
دەبا عوزرت هێنابا و تەقدیری بارودۆخەکەت کردبا تا دەهاتمەوە؟
(گفتوگۆی بنیاتنەر).
ــــــــــــــ
(زینب) ووتی:
بەڵام من هاوسەری تۆم یارمەتیدەرت دەبم بۆ گەیشتن بە ڕاستی.
(تێگەیشتن).
ــــــــــــــ
(زینب) وەفای بۆ قسەکەی هەبوو بۆ ماوەی (۲۰) ساڵ.
(ئارامی گرت بۆ خودا).
ــــــــــــــ
ٲبو العاص لە سەر بێ بڕوایی خۆی ماوە.
دواتر کۆچ هات و (زینب) چوو بۆ لای پێغەمبەر ﷺ پێی ووت:
ئەی پێغەمبەری خودا مۆڵەتم ددەی لە گەڵ هاوسەرم بمێنم؟
(خۆشەویستی).
ــــــــــــــ
پێغەمبەر ﷺ مۆڵەتی پێدا.
(بەزەیی).
ـــــــــــــــــــــــــ
(زینب) لە مەککە ماوە تا کاتی شەڕی بەدر، ٲبو العاص بڕیاریدا لە ڕیزی لەشکری قورەیشیەکان دەرچێ بۆ شەڕی موسڵمانان.
هاوسەری جەنگ لە گەڵ باوکی دەکا!
زینب دەگریاو دەیووت:
خودایە من دەترسم لە ڕۆژێک منداڵەکانم یەتیم بکەون یان باوکم لە دەست بدەم.
ـــــــــــــــ
ٲبو العاص دەردەچێ و بەشداری جەنگی بەدر دەکات....
جەنگ کۆتایی دێت و ٲبو العاص بە دیل دەکەوێتە دەست موسڵمانان...
هەواڵ دەگاتە شاری مەککە...
زینب پرسیار دەکا:
باوکم چیکرد؟
پێی دەڵێن:
موسڵمانان سەرکەوتن.
بۆ سوپاس کردنی خودا سوجدە دەبات...
دواتر دەپرسێ:
هاوسەرم چیکرد؟
ووتیان:
بە دیل گیراوە.
بۆ ئازادی هاوسەری هیچ شتێکی بە نرخ نەبوو بینێرێ...
ملوانکەی ملی خۆی نارد کە هی دایکی بوو...
ملوانکەکەی بە برای ٲبو العاص نارد بۆ پێغەمبەر ﷺ.
پێغەمبەر ﷺ دانیشتبوو فیدیەی وەردەگرت و دیلەکانی ئازاد دەکرد...
کاتێک ملوانکەی حەزرەتی خەدیجەی بینی پرسی:
ئەمە بۆ ئازادی کێ یە؟
ووتیان:
ئەمە بۆ ئازادکردنی ئەبو العاسی کوڕی ڕەبیعە.
پێغەمبەر ﷺ گریاو فەرمووی:
ئەمە ملوانکەی خەدیجەیە...
(وەفـــــا).
ـــــــــــــــ
دواتر هەستاوەو فەرمووی:
ئەی خەڵکینە...
ئەو پیاوە خراپیمان لێ نەبینیوە کە خزم بووە... بریا ئازادم کردبا.
(دادپەروەری).
ــــــــــــــــ
بریا ڕازیش بوونایە بە گێڕانەوەی ملوانکەکە بۆ زینب...
(سەرکردەی خاکی).
ــــــــــــــــ
ووتیان:
بەڵێ ئەی پێغەمبەری خودا...
(ڕەوشتی سەربازەکان).
ــــــــــــــــ
پێغەمبەر ﷺ ملوانکەکەی پێداوەو پێی فەرموو:
بە زینب بڵێ:
کەمتەرخەمی نەکا لە پاراستنی ملوانکەی خەدیجە.
(وەفاو خۆشەویستی تەنانەت دوای مردنی هاوسەری).
ــــــــــــــــ
دواتر فەرمووی:
ئەی ٲبو العاص دەتوانین بە تەنیا قسە بکەین؟
چوونە لایەک و پێی فەرموو:
ئەی ٲبو العاص خودا فەرمانی پێ کردووم ژن و مێرد لە یەکدی جیا بکەمەوە ئەگەر یەکیان موسڵمان و ئەویتریان کافر بوو.
ئەگەر بکرێ کچەکەم بۆ بگەڕێنیتەوە.
ووتی: بەڵێ.
(پیاوەتی).
ـــــــــــــــ
زینب لە ماڵەوە دەرچوو بۆ قەراغ شاری مەککە چاوەڕێی هاتنەوەی هاوسەری دەکات...
کاتێک چاوی بە زینب کەوت پێی ووت:
من دەڕۆم.
زینب ووتی: بۆ کوێ؟
ووتی:
ئەوەی دەڕوا من نیم، بەڵکو تۆی دەڕۆی بۆ لای باوکت.
(بە جێگەیاندنی بەڵێن).
ـــــــــــــــ
زینب ووتی:
بۆ؟
ٲبو العاص ووتی:
من و تۆ لێک جیابووینەوە بڕۆ بۆ لای باوکت.
زینب ووتی:
لە گەڵم دێیت و موسڵمان دەبیت؟
ووتی: نەخێر.
زینب کوڕ و کچەکەی بردو ڕۆشت بۆ مەدینە...
(گوێڕایەڵی).
ـــــــــــــــ
دواتر بۆ ماوەی شەش ساڵان هەر خوازبینی دەچوو.
بەڵام ڕەتیدەکردەوە بە هیوای ئەوەی ڕۆژێک هاوسەری بگەڕێتەوە بۆ لای...
(ئەمەیە وەفــــــا).
ـــــــــــــــ
دوای شەش ساڵ ٲبو العاص بۆ بازرگانی لە گەڵ کاروانێک دەرچوو لە مەککەوە بەرەو شام.
لە کاتی گەشتەکەی چاوی بە کۆمەلێک سەحابە دەکەوێت... کاروانەکەی لە دەستدا!
دواتر پرسیاری ماڵی زینب دەکات.
پێش نوێژی بەیانی لە دەرگای زینب دەدات.
(متمانە).
ــــــــــــــــ
زینب کە بینی لێی پرسی:
هاتووی ئیمان بهێنی؟
(ئومێد).
ــــــــــــــــ
ووتی:
نەخێر.... هەڵاتووم.
زینب ووتی:
دە وەرە موسڵمان ببە.
(هیوا).
ــــــــــــــــ
ووتی:
نەخێر.
زینب ووتی:
بە هەرحاڵ مەترسە.... بە خێر بێیت باوکی علي و ٲمامة.
دوای ئەوەی پێغەمبەر ﷺ لە پێش نوێژیکردنی نوێژی بەیانی تەواو بوو...
گوێی لە دنگێک بوو لە کۆتایی مزگەوت هات ووتی:
من پەنای (ٲبو العاص)م داوە.
پێغەمبەر ﷺ فەرمووی:
ئەوەی من گوێم لێبوو ئێوەش گوێتان لێبوو؟
ووتیان:
بەڵێ ئەی پێغەمبەری خودا.
زینب ووتی:
ئەی پێغەمبەری خودا ٲبو العاص ئەگەر دوور بێت کوڕە پوورە...
ئەگەر نزیکیش بێت ئەوە باوکی منداڵانە...
منیش پەنام داوە ئەی پێغەمبەری خودا.
پێغەمبەر ﷺ هەستاوەو فەرمووی:
ئەی خەڵکینە: گلەییمان لێنەبووە کە خزم بووە..
ئەو پیاوە قسەی کردو ڕاستی کرد لە گەڵم.
بەڵێنی پێدام و بە جێیگەیاند.
ئەگەر ڕازی بن ماڵەکەی بۆ بگێڕنەوەو بە ڕێیبکەن تا بگەڕێتەوە بۆ شاری خۆی...
ئەوە لای من باشترە...
ئەگەر ناتانەوێش ئەوه ماف بە ئێوەیە و گلەییتان لێناکەم...
(شورا ـــ پرس و ڕا).
ــــــــــــ
خەڵکی ووتیان:
بەڵکو ماڵەکەی بۆ دەگەڕێنینەوە.
(ڕەوشتی سەربازەکان).
ـــــــــــــ
پێغەمبەر ﷺ فەرمووی:
ئێمەش پەناماندا ئەوەی پەناتداوە ئەی زینب.
پاشان چووە لای ماڵی زینب و پێی فەرموو:
ئەی زینب ڕێزی بگرە ئەوە کوڕە پوورتە و باوکی منداڵانە...
بەڵام لێت نزیک نەبێتەوە، چونکە بۆت حەڵاڵ نیە.
(ڕەحمەت و شەریعەت).
ــــــــــــ
زینب ووتی:
بەڵێ ئەی پێغەمبەری خودا.
(گوێڕایەڵی).
ـــــــــــــ
چووە ژوورەوەو ووتی:
ئەی ٲبو العاص دابڕان لە ئێمە لات ئاساییە؟
بۆ ئیمان ناهێنی و لامان بمێنیتەوە.
(خۆشەویستی و هیواو ئومێد).
ـــــــــــــ
ووتی:
نەخێر...
ماڵەکەی وەرگرت و گەڕاوە بۆ مەککە..
کە گەیشتەوە مەککە وەستاو ووتی:
ئەی خەڵکینە ئەوە ماڵەکانتانە، هیچتان ماوە لە لام؟
(ئەمانەت پارێزی).
ـــــــــــــ
ووتیان:
پاداشتت بە خەیر بدرێتەوە... وەفات نواند.
ووتی:
کەوابێ من دەڵێم:
ٲشهد ٲن لا ٳله ٳلا الله وٲشهد ٲن محمدا رسول الله!
دواتر چووە مەدینەو لە کاتی بەیانی بوو ڕووی کردە پێغەمبەر ﷺ ووتی:
ئەی پێغەمبەری خودا دوێنێ پەناتدام ئەمڕۆش هاتووم بڵێم:
ٲشهد ٲن لا ٳله ٳلا الله وٲشهد ٲن محمدا رسول اللە!
پاشان ووتی:
ئەی پێغەمبەری خودا مۆڵەتم ددەی زینب بگەڕێنمەوە لای خۆم؟
(خۆشەویستی ڕاستەقینە).
ـــــــــــــ
پاشان پێغەمبەر ووتی:
وەرە لە گەڵم...
چوونە بەردەم ماڵی زەینب...
پێغەمبەر ﷺ لە دەرگایداو فەرمووی:
ئەی زینب ئەوە کوڕی پوورت هاتووە مۆڵەتی لێوەرگرتم تا بتگەڕێنتەوە...
ئایا ڕازی دەبیت...
دەم و چاوی سوور هەڵگەڕاو زەردەخەنەی کرد.
(هەردەم ڕازی یە).
ـــــــــــــ
دوای ساڵێک لەم ڕووداوە زینب کۆچی دوایی کرد.
ٲبو العاص زۆر گریا و حەزین بوو بە فیراقی هاوسەری ژیانی...
تا وایلێهات خەڵکی بینی پێغەمبەر ﷺ فرمێسکی چاوی دەسڕی و دڵنەوایی دەکرد.
ٲبو العاص ووتی:
سوێند بە خودا زۆر سەختە ژینم بە بێ زینب...
(هاوڕێی تەمەن).
ــــــــــــــــــ
دوای ساڵێک لە کۆچی زینب ٲبو العاص وەفاتی کرد.
(بێ یەکدی نەیانتوانی بژین).
ــــــــــــــــــــــــــ
۸ /۲۰۱۸/۱
و/عبدالمطلب زيور







وه‌ڵام دانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ده‌ق كردن
زیاد كردنی وه‌ڵام

ئامرازه‌كانی بابه‌ت
شێوازه‌كانی نیشاندان

یاسای په‌یام
ناتوانی بابه‌تی نوێ بنووسی
ناتوانی وه‌ڵام بۆ بابه‌ت بنووسی
ناتوانی فایله‌كانت باربكه‌ی
ناتوانی به‌شداریه‌كانت چاك بكه‌ی

BB codeچالاكه‌
خه‌نده‌كان چالاكه‌
كۆد [IMG] چالاكه‌
كۆد HTML ناچالاكه‌

گواستنه‌وه‌ی خێرا


RSS 2.0 XML MAP HTML RSS


Loading...


Powered by vBulletin® Version 3.8.4
Copyright ©2000-2009, Jelsoft Enterprises Ltd KDF.T.G.Y 3.0 BY: D-sAb.NeT © 2011
new notificatio by 9adq_ala7sas
مركز تحميل الصور
  تصميم علاء الفاتك