جورەیجى خواپەرست و ئافرەتێكى داوێن پیس *چەند سوودو ئامۆژگارییەك لەم چیرۆكەدا

ئەم بەشە تایبەتە بە گشت شوێنکەوتوانی پێغەمبەر صلي الله عليه وسلم بە بچووک و گەورە وە
وينه ى هاوه ڵ
hawalan2
بەڕێوەبەری گشتى
بەژداریه كان: 48
بەشداربووە لە: پێنجشەممە مارس 15, 2012 1:15 am

جورەیجى خواپەرست و ئافرەتێكى داوێن پیس *چەند سوودو ئامۆژگارییەك لەم چیرۆكەدا

بەژداریەكان لەلایەن hawalan2 »


جورەیجى خواپەرست و ئافرەتێكى داوێن پیس
*چەند سوودو ئامۆژگارییەك لەم چیرۆكەدا
-----------------------------------------------------------
( ابی هریرە خوا لێ رازی بیت ) دەفەرمووێت: پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) فەرموویەتى: پیاوێك هەبوو لە ئوممەتانى پێش ئێوە (لە بەنى ئیسرائیل)، پێى دەووترا جورەیج، جورەیج پیاوێكى خواپەرست بوو، شوێنێكى بۆ خۆى دابین كردبوو (لەو شوێنەدا بەندایەتى تێدادەكرد بۆ خوا) جارێكیان جورەیج نوێژى دەكرد (نوێژى سوننەت) دایكى هات بۆلاى و پێى ووت: كوڕم جورەیج، جورەیج لەدڵى خۆیدا ووتى: پەروەردگار دایكم یان نوێژەكەم، ئینجا نوێژەكەى هەڵبژارد (واتە: بەردەوام بوو لەسەر نوێژەكەى)، دایكى ڕۆیشت، بۆ بەیانى بەهەمان شێوە دایكى هاتەوەو جورەیج نوێژى دەكرد، پێى ووت: كوڕم جورەیج، ئەویش ووتى: پەروەردگار دایكم یان نوێژەكەم، ئینجا نوێژەكەى هەڵبژارد (بەردەوام بوو لەسەر نوێژەكەى)، دایكى ڕۆیشت، بۆ بەیانى بەهەمان شێوە دایكى هاتەوەو جورەیج نوێژى دەكرد، پێى ووت: كوڕم جورەیج، ئەویش ووتى: پەروەردگار دایكم یان نوێژەكەم، ئینجا نوێژەكەى هەڵبژارد (بەردەوام بوو لەسەر نوێژەكەى)، ئینجا دایكى ووتى: خوایە مەیمرێنە تاكو ڕووخسارى داوێن پیسان دەبینێت، بەنى ئیسرائیلیەكان كەوتنە باسكردنى جورەیج و بەندایەتیەكەى، وە ئافرەتێك بەد ڕەوشت (داوێن پیس) هەبوو كە نموونە بوو لە جوانیدا، ئافرەتەكە ووتى: ئەگەر ئێوە بتانەوێ ئەوا من جورەیج لەخشتە دەبەم (توشى فیتنەى دەكەم)، ئینجا ئافرەتەكە چوو بۆلاى جورەیج و (ڕێگەى پێگرت بەوەى كارى داوێن پیسى لەگەڵدا بكات)، بەڵام جورەیج گوێى پێ نەدا، ئافرەتەكەش چوو بۆلاى شوانێك كە ئەو شوانە سەردانى جورەیجى دەكرد، ئافرەتەكە لەگەڵ شوانەكەدا كارى داوێن پیسى كردو سكى پڕبوو (واتە: حامیلە بوو لەو شوانە)، كاتێك كەمنداڵەكەى بوو، ئافرەتە داوێن پیسەكە ووتى: ئەم منداڵە لە جورەیجە، ئینجا خەڵكەكە چوون بۆلاى جورەیج و ئەو شوێنەى كە جورەیج بەندایەتى تێدا دەكرد ڕووخانیان وتێكیاندا، وە دەستیان كرد بەلێدانى جورەیج، جورەیجى خواپەرست ووتى: چیتانە بۆچى وام لێدەكەن و لێم دەدەن؟ خەڵكەكەش ووتیان: تۆ لەگەڵ ئەم ئافرەتە كارى داوێن پیسیت كردووەو منداڵت لێى بووە، جورەیج ووتى: كوا منداڵكە؟ خەڵكەكەش منداڵەكەیان بۆهێنا، جورەیج ووتى: وازم لێ بێنن با نوێژبكەم، پاشان نوێژى كردو كاتێك لێ بووەوە، هات بۆلاى منداڵەكەو دەستى هێنا بەسكى منداڵەكەداو ووتى: كوڕە باوكت كێیە؟ منداڵەكەش هاتە زمان و ووتى: فڵانە كەسى شوان، ئینجا خەڵكەكە ڕوویان كردە جورەیج و ماچیان دەكردو دەستیان پێدا دەهێناو پاشان خەڵكەكە بە جورەیجیان ووت: شوێنێك جێگەیەكت بۆ دروست دەكەینەوە لە ئاڵتون وزیو؟ جورەیج ووتى: نەخێر، بەڵكو وەكو خۆیم بۆ لێبكەنەوە كە لەگڵ دروست كرابوو، خەڵكەكەش شوێنەكەیان بۆ دروستكردەوە.
*چەند سوودو ئامۆژگارییەك لەم چیرۆكەدا.
(١) وەڵامدانەوەى دایك لە پێشترە لە نوێژى سوننەت، چونكە وەڵامدانەوەى دایك پێویست (واجب)ە، وە واجب و پێویست پێش سوننەت دەخرێت.
(٢) گیرابوونى پاڕانەوەى دایك، پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) فەرموویەتى:(ثَلاثُ دَعَوَاتٍ مُسْتَجَابَاتٌ لا شَكَّ فِيهِنَّ: وَدَعْوَةُ الْوَالِدِ عَلَى وَلَدِهِ) صَحيِح: أَخْرَجَهُ أَبُو دَاوُد وَالتِّرْمِذِيّ، وَصَحَّحَهُ الشَّيْخ الأَلْبَاني فِي صَحِيح الْجَامِع (٣٠٣١). واتە: سێ نزاو پاڕانەوە هەیە وەڵامدراوەن هیچ گومانێكى تێدانییە: وە پاڕانەوەى دایك لە منداڵكەى یان بۆمنداڵەكەى
(٣) هەركەسێك ڕاست بكات لەگەڵ خوادا ئەوا هیچ بەڵاو فیتنەیەك زیانى پێ ناگەێنێت.
(٤) بەهێزى باوەڕى جورەیج منداڵێكى تازە لەدایك بوو دێتە قسە بەهۆى پاڕانەوەكەى.
(٥) هەركەسێك لەكاتى خۆشیدا خوا بناسێت و بەندایەتى بۆبكات، ئەوا خواى گەورە لەكاتى تەنگانەدا بەتەنگێەوە دێت.
(٦) هەركەسێك كارى داوێن پیسى و بەد ڕەوشتى بكات، ئەوا سومعەو ڕێزو سەنگى نامێنێت لەناو خەڵكیدا.
(٧) تاقیكردنەوەى خواى پەروەردگار بۆ بەندە صاڵحەكان، تاچەندە ئارام گرن بەرامبەر بە ناڕەحەتى دونیا، هەروەك چۆن جورەیجى خواپەرست تاقیكرایەوە بەوەى كە ماڵەكەیان ڕووخاند تێكیانداو دەستیان كرد بەلێدانى و قسەى ناشرین پێى.
(٨) نوێژ تەنها تایبەت نەبووە بەم ئوممەتەوە، بەڵكو ئوممەتانى تریش نوێژیان لەسەر بووە،
(٩) مرۆڤى باوەڕدار لەكاتى ناخۆشى و ئازارو پەژارەدا پەنا دەبات بۆ نوێژ، خواى پەروەردگار فەرموویەتى:{وَاسْتَعِينُواْ بِالصَّبْرِ وَالصَّلاَةِ } (٤٥) سورة البقرة واتە: وە پشت ببەستن بەنوێژو ئارامگرتن (بۆگەیشتن بە ئامانج)، وە پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) ئەگەر كارێكى ناخۆش و ناڕەحەت بهاتایەتە پێش ئەوا نوێژى دەكرد (إِذَا حَزَبَهُ أَمْرٌ صَلَّى) حَسَن: أَخْرَجَهُ أَبُودَاوُد، وَحَسَّنَهُ الشَّيْخ الأَلْبَاني فِي صَحِيح الْجَامِع (٤٧٠٣).
(١٠) لە دواى ناڕەحەتى ناخۆشیەك خۆشى و ئاسودەیى بەدوادا دیت اللهم صل علی سیدنا ونبینا محمد.

گەڕانەوە بۆ ”شوێنکەوتوانی پێغەمبەر صلي الله عليه وسلم“