لەشەڕو و پێکدادانەکانی نزیک مزگەوتی ئەقسا 305 کەس برینداربون

ئەم بەشە تایبەتە بە هەواڵی ڕۆژانە و هەفتانە و مانگانە و ساڵانەی ئیسلامی و گشتی ناوخۆیی و جیهانی
وينه ى هاوه ڵ
hawalan
بەڕێوەبەری گشتى
بەژداریه كان: 848
بەشداربووە لە: هەینی أغسطس 26, 2011 3:38 am
Has thanked: 1 time
Been thanked: 1 time
پەیوەندى وگرێدان:

لەشەڕو و پێکدادانەکانی نزیک مزگەوتی ئەقسا 305 کەس برینداربون

بەژداریەكان لەلایەن hawalan »

بەرەبەیانی 10/05/2021جارێکی دیکە شەڕو و پێکدادان لەنێوان هاوڵاتیانی فەڵەستین و هێزە ئەمنییەکانی ئیسرائیل لەنزیک مزگەوتی ئەقسا لەقودس رویدا و بەهۆیەوە 305 (سێ سەد و پێنج) کەس برینداربون، نەتەوە یەکگرتوەکانیش هۆکاری گرژییەکانی خستە ئەستۆی ئیسرائیل و ئیدانەی روداوەکانیشی کرد.
پێکدادانەکانی نێوان هاوڵاتیانی فەڵەستین و هێزە ئەمنییەکانی ئیسرائیل لە سەرەتای مانگی رەمەزانەوە بەردەوامن، چونکە ئیسرائیل چەند بەشێکی مزگەوتی ئەقسا و شوێنە پیرۆزەکانی دیکەی شارەکەی لە مسوڵمانان قەدەغەکردوە.

وێنە
کەناڵی روسیا تودەی لەبارەی گرژییەکان رایگەیاندوە، دوای دروستبونی گرژییەکانی مزگەوتی ئەقسا، هێزە ئەمنییەکانی ئیسرائیل گولـلەی پلاستیکی و دەنگییان ئاڕاستەی هاوڵاتیان کردوە.
وێنە
دوای کشانەوەی هێزە ئەمنییەکانیش، لەلایەن نوێژخوێنانی مزگەوتی ئەقسا شوێنەکان پاک کرانەوە کە بەهۆی گرژییەکان چەند بەشێکی زیانیان بەرکەوتوە.
وێنە
لەکاردانەوەی گرژییەکانیش، نوسینگەی مافی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتوەکان لێدوانێکی توندی دژی ئیسرائیل دا و رایگەیاند، "دەکرێت کارەکانی ئیسرائیل بە تاوانی جەنگ دابنرێن، ئێمەش جەخت لەوە دەکەینەوە کە رۆژهەڵاتی قودس (ئورشەلیم) وەکو بەشێک لە خاکی داگیرکراوی فەڵەستین دەمێنێتەوە."
وێنە
وێنە
وێنە
وێنە
وێنە
وێنە
وێنە

گەڕانەوە بۆ ”بابەت و هەواڵ“