ئامێرێک راستەوخۆ بۆ42 زمان وەردەگێڕێت(MUAMA Enence)

ئەم بەشە تایبەتە بە بواری مۆباەل بە هەردوو سیستەمەکەوە(IOS-Android)
وينه ى هاوه ڵ
hawalan
بەڕێوەبەری گشتى
بەژداریه كان: 849
بەشداربووە لە: هەینی أغسطس 26, 2011 3:38 am
Has thanked: 1 time
Been thanked: 1 time
پەیوەندى وگرێدان:

ئامێرێک راستەوخۆ بۆ42 زمان وەردەگێڕێت(MUAMA Enence)

بەژداریەكان لەلایەن hawalan »

ئامێرێک راستەوخۆبۆ40 زمان وەردەگێڕێت
وێنە
ژاپۆن ئامێرێکی دروستکردوە 42 زمانی بیانی راستەوخۆ وەردەگێڕێت و یارمەتیدەرێکی باشی ئەو گەشتیارانەیە کە زمان نازانن.

ئەم ئامیرە ناوى(MUAMA Enence) دروستکراوى وڵاتى ژاپۆن، قەبارەیەکى بچوکى شێوە موبایلى هەیەو هەڵگرتنى ئاسانە.

ئامێرەکە شێوازى بەکارهێنانى زۆر ئاسانە و هەمو کەسێک دەتوانیت بەکارى بهێنێت، تەنها پێویستە بەکارهێنەر دەست لە دوگمەیەک دابگرێت بۆ ئەوەى ئامێرەکە بکەوێتەکار.

ئەم ئامێرە گرنگیەکى تایبەتى هەیە لەبوارى گەشتیارى و زۆر یارمەتیدەرى ئەوکەسانەیە کە لەوڵاتانی بیانیدا پێویستیان بەوەرگێڕانە، چونکە کەسەکە دڵنیایە کە ئامێرەکە قسەکانى وەک خۆى بۆ وەردەگێرێت و ترسى لە فریودانى نییە.

دروستکەرانى ئامێرەکە دەڵێن ” ئامێرەکە بۆ ئەوە دروستکراوە ژیانى خەڵکى ئاسانتر و سادەتربکات، تا بتوانن سود لە تەکنەلۆژیا وەربگرن و بەئاسانى کارەکانى رۆژانەیان ئەنجام بدەن”.

ئه مانيش ئه م زمانانه ن بريتن له :
Simplified Chinese, Cantonese, English (China), English (US), English (UK), English (Australia), English (India), Korean, Japanese, French, German, French (Canada), Spanish, Spanish (Mexico), Thai, Italian, Dutch, Greek, Portuguese, Portuguese (Brazil), Russian, Arabic (Egypt), Arabic (Saudi Arabia), Arabic (International), Hungarian, Romanian, Swedish, Czech, Finnish, Danish, Polish
وێنە

گەڕانەوە بۆ ”مۆبایل“